ئەوەی کە پێویستە لە سەر وتەکانی کاتس باس بکرێت، دوایین دێڕی وتەکانی ناوبراوە کە وازهێنان یان حاشاکردنی بەشێک لە فڕۆکەوانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیی بە مەترسییەکی گەورە ناو بردووە کە بە ڕای ناوبراو دەتوانێت ئەگەری شەڕ نزیک بکاتەوە.
لێرەدا پرسیاری وەها دێتە پێشەوە کە ئەم ڕژێمە داگیرکارە لە چ کاتێکەوە وەک مەترسییەک لە شەڕ دەڕوانێت؟ ئەویش ڕژێمێک کە بە بێ ترس لە کاردانەوەی عەرەب و موسڵمانەکان هەر کات بە ویستی خۆی شەڕی هەڵدەگیرساند و کۆتایی پێدەهێنا.
لە وەڵامی ئەم پرسیارەش پێویستە بوترێت کە بوون و ستراتیژی سەید حەسەن نەسروڵڵایە کە ئەم ڕژێمە دڕندە و ڕەگەزپەرستەی بچووک و لاواز کردووەتەوە و وای لێکردووە توانای هەڵگیرسانی شەڕی نەبێت، بە شێوازێک کە پێش تەقاندنی هەر فیشەکێک بەرەو لوبنان دەبێت سەد جار بیری لێبکاتەوە، ئەویش ڕژێمێک کە لە شەڕەکانی ڕابردوودا وای دەزانی سوپاکەی شکست ناهێنێت.
لەو شەڕانەی کە ڕژێمی زایۆنیستی بە درێژایی تەمەنی ڕەشی خۆی دەستپێکەری بووە، کاتەکەی لە لایەن تەل ئەبیبەوە دیاری دەکرا و وڵاتانی عەرەبی هەر کات چاوەڕوانی ئەوە بوون کە ئەم ڕژێمە بە هێرشێکی دیکە بەشێکی زیاتر لە خاکی ئەوان داگیر بکات، بەڵام ئەمڕۆ بە هۆی لێهاتوویی و بوێریی سەید حەسەن نەسروڵڵا توانای بچووکترین هێرشی نەماوە و ئەگەر هەڵەیەک بۆ هێرشی سەر ناوچەکانی وەک کەرتی خۆرئاوا و غەززە لە فەڵەستینیش بکات بێ زیانێکی زۆر لێی دەرباز نابێت چ بگاتە ئەوەی کە هێرش بکاتە سەر وڵاتێکی وەک لوبنان کە ئەو توانایەی هەر نەماوە و لە بەر کاردانەوەی توند و مووشەکەکانی حزبوڵڵا ناوێرێت نزیکی شەڕێکی وەها ببێتەوە.
سەرەڕای بوونی بەکرێگیراوەکان، خائینەکان، ترسنۆکەکان و ئەوانەی کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە، بەڵام بۆ ڕای گشتی جیهان ڕوون بووەتەوە کە سەید حەسەن نەسروڵڵا تەنیا کەسایەتییەکی عەرەبە کە زایۆنیستەکانی تۆقاندووە، بە شێوازێک کە تەنیا باسی ئەوە دەکەن، لە بەر ئەوەی کە دەزانن تەنیا ئەو و مووشەکەکانی حزبوڵڵایە کە درەنگ یان زوو بە سەریاندا دەبارێت./.