بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، 4 ئاژانس و دامەزراوەی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاندووە کە قەیرانی برسێتی لە جیهاندا زیاتر بووە.
بە پێی ڕاپۆتی ئەو دامەزراوانە، لە نێوان 691 تا 783 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان لە ساڵی ڕابردوو ڕوبەڕوی برسێتی بوونەتەوە کە ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی 2019، نزیکەی 122 ملیۆن کەس زیادیکردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ساڵی 2022، لانیکەم 3 ملیار و 100 ملیۆن کەس لە هەبوونی ڕێجیمێکی خۆراکیی تەواو و تەندرووست بێبەش بوون.
زانیارییەکانی ئەو ڕاپۆرتە باس لەوە دەکەن کە 193 ملیۆن منداڵی تەمەن ژێر 5 ساڵ لە جیهان بە هۆی برسێتیوە تووشی کێشەی تەندرووستی بوون./.