بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی ڕووسیا لە درۆنێکی جۆری MQ-9 ی ئەمریکی نزیک بووەتەوە و فڕۆکەی دووەمیش چاودێری بنکەی سەربازی ئەمریکای لە تەنەف کردووە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ڕووسیا مەودای دیاریکراوی نێوان هێزەکانی هەر دوو وڵاتیان لە بەرچاو نەگرتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئێرانیش جموجوڵە دەریاییەکانی زیاتر کردووە و ئەمەش پەیوەندی بە پلانی ڕووسیا لە ناوچەکەدا هەیە.
بەرپرسەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لێکدانەوەی بارودۆخەکە ئەوە پیشان دەدات کە ئێران و ڕووسیا لە دژی ئێمە لێک نزیک بوونەتەوە و هەوڵی دەرکردنی هێزەکانمان لە سوریا دەدەن./.