بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو بەرپرسەی ڕژێمی زایۆنیستی کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، سەبارەت بە کێشە و قەیرانەکانی تەل ئەبیب ڕایگەیاندووە کە لە ئاستی ئەمنی، ئەوەی کە لە ناوخۆی ئەم ڕژێمە دەگوزەرێت لە لایەن دوژمنان و نەیارانەوە دەبینرێت بەڵام ئەوەی زیاتر لە هەموو شتێک تەل ئەبیبی نیگەران کردووە، حزبوڵڵای لوبنانە لە بەر ئەوەی کە سەید حەسەن نەسروڵڵا خاوەن پلان و ورەیە و ئەم هەڵسووکەوتەی وایکردووە کە ئیسرائیل بە لاواز دەبینێت.
ئەو بەرپرسەی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەمریکا و دۆستەکانی سارد بووەتەوە و ئەستەمە کە پەیوەندییەکان لە گەڵ سعوودیەش ئاسایی ببێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە کێشە ناوخۆییەکان بە تایبەت لە پاش هاتنەسەرکاری کابینەی نتانیاهۆ، تەلئەبیبی ڕوبەڕوی مەترسییەکی زۆر کردووەتەوە./.