بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە شاری بەغدا بە هەزاران عێراقی ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر دەستێوەردان و جموجوڵە نایاساییەکانی باڵیۆزی ئەمریکا دەربڕی.
بە هۆی خۆپێشاندانی عێراقییەکانەوە نزیکەی 3 هەزار هێزی ئەمنی لە شەقامەکانی پایتەخت و نزیک ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا جێگیر کراون.
خۆپێشاندەرانی عێراقی باڵیۆزخانەی ئەمریکایان بە بنکەیەکی سەربازی و سیخوڕی ناو بردووە و بە درووشمی مردن بۆ ئەمریکا و ئەمریکا شەیتانی گەورەیە، دژایەتی خۆیان بۆ بوونی ئەمریکییەکان لە عێراق دەربڕی./.