بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەدنان فەیحان بە توندی ڕەخنەی لە پیلان و دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە عێراق گرت و وتی کە ئەمریکا و سیاسەتەکانی بوونەتە هۆکاری سەرەکی قەیران و کێشەکانی ئەم وڵاتە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە پێویستییەکی سەرەکی بۆ گەلی عێراق لە ئێستادا ووشیاری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە بەرامبەر ئەو هەموو پیلانگێڕی و دەستێوەردانەی ئەمریکایە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق.
سەرۆکی فراکسیۆنی سادقون وتی کە هەندێک لە عێراق چاویان بە ڕووی پیلانەکانی ئەمریکا داخستووە و هەوڵی تێکدانی پەیوەندییەکانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدەن.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق وتی کە شەڕی داعش باشترین ئەزموون و نموونەیە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئەمریکییەکان هیچیان بۆ عێراق نەکردووە./.