بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری جارێکی دیکە جەختی لە سەر پێویستی سەربەخۆیی عێراق لە ئەمریکا کردەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا و ڕێگری لە دانەوەی قەرزی هاوردەی گازی ئێران لە لایەن عێراقەوە، وتی: داوا لە سیاسەتمەداران دەکەین کە بوێرانە سەربەخۆیی ئابوریی ئێمە لە ئەمریکا ڕابگەێنن.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: عەیبەیەکی گەورەیە کە فەرمانبەرێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆنتڕۆڵی عێراقی بە دەستەوە بێت، سیاسەتمەدارانی عێراقی دەبێت یەکگرتوو بن و سەروەری ئابوریی عێراق مسۆگەر بکەن.
ناوبراو وتی: ئەمریکا ڕێگری لە باشتربوونی پەیوەندییەکانی عێراق لە گەڵ وڵاتانی جیهان دەکات./.