بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە کێشەی ڕاگرتنی هاوردەی گازی ئێران چارەسەر کراوە و شاندێکی عێراقی سەردانی ئێرانی کردووە و لە سەر ئەم پرسە کۆبوونەتەوە.
ناوبراو وتی: لە پاش چەندین کۆبوونەوە، بڕیار دراوە نەوتی خاوی عێراق ڕەوانەی ئێران بکرێت و لە بەرامبەردا ئێرانیش لە هەناردەی گاز بۆ عێراق بەردەوام بێت.
سودانی وتی کە هۆکاری سەرەکی ڕاگرتنی هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق سزاکانی ئەمریکایە و پەیوەندی بە قەرزەوە نییە و عێراق هەموو قەرزەکانی پەیوەست بە هاوردەی گازی ئێرانی داوەتەوە./.