بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد موتەهەر وەزیری بازرگانی و پیشەسازی یەمەن ڕایگەیاند کە بوونەتە یەکەم وڵاتی ئیسلامی بۆ قەدەغەکردنی کاڵای سویدی لە پاش سووکایەتی و سووتاندنی قورئانی پیرۆز.
ناوبراو وتی: بڕیاری قەدەغەکردنی هێنانی کاڵای سویدی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی یەمەنەوە پەسەند کراوە و بۆ ئەو مەبەستەش لێژنەیەک پێکهێنراوە کە لە گەڵ بازرگانان و نوێنەرانی ئەوان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە کۆببێتەوە.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی یەمەن وتی: بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی کاڵای یەمەنی کاتییە و بە ئامانجی گەیاندنی ئەو پەیامەیە کە موسڵمانان لە بەرامبەر بێڕێزی بە پیرۆزییەکان بێدەنگ نابن.
وتیشی کە هەر کاڵایەکی سویدی بگاتە بەندەرەکانی یەمەن، دەستی بە سەردا دەگیرێت./.