بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سەعدون سەیهود ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی: ئەمریکا دەبێت ڕەچاوی بارودۆخی عێراق بکات و موڵەتی ئەوە بدات پارە بلۆککراوەکانی ئێران بدرێتەوە تا هاوردەی گازی ئەم وڵاتە بۆ وێستگەکانی وەبەرهێنەری کارەبا بەردەوام بێت.
ناوبراو وتی: ناتوانین پارەی ئێرانی لە بانکی عێراقیی TBI بهێڵینەوە و عێراق ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورە و مەترسیدار بکەینەوە، وەک ئەو قەیرانەی کارەبا کە لە ئێستا و لەم گەرمای هاوینەدا بە هۆی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە عێرقدا هاتووەتە پێشەوە.
سەیهود وتی: عێراق پێویستی بە گازی هاوردەکراوی ئێران بۆ وەبەرهێنانی کارەبا هەیە و نابێت باجی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا بدات.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق وتی کە ئەمریکا دەبێت موڵەتی ئەوە بدات پارەکانی ئێران بە زووترین کات ئازاد بکرێن./.