بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی کاڵەک بریتین لە:
بۆ زیادکردنی میز و توانەوەی بەردی گورچیلە باشە.
بۆ پاکککردنەوەی سییەکان لە تف و بەڵغەم باشە بە تایبەت کاتی تێکەڵکردنی لە گەڵ هەنگوین و زەنجەفیڵ.
هێمەنکەرەوەی دەروون و پەشۆکاوییە.
هەرس زیاد دەکات و قەبزی لا دەدات.
تینوێتی دەشکێنێت و پلەی گەرمی جەستە دادەبەزێنێت.
چالاکی جگەر زیاد دەکات.
توێکڵی دەرەوەی بۆ نەرمکردنەوەی پێست باشە.
ئارەقهێنەرە و میز زیاد دەکات و قەڵيوت دەکات و ئارەزوی خواردن زیاد دەکات.
شیری دایک زیاد دەکات و باشتر وایە لە بەینی ژەمەکاندا بخورێت.
خوێن زیاد دەکات و بۆ توانای سێکسی و سیل و مایەسیری و قەبزی بەکاردێت.
تۆوەکەی گەرمتر و باشترە بۆ توانای سێکسی، کۆکە، وشکی زمان، گورچیلە و میزەڵدان.
توێکڵی تەڕی لە پێست بدرێت جوانی دەکات وەک مەڵهەم بۆ چاوی ڕیپۆقاوی بۆ سەر سکی منداڵی باکردوو بەکاردێت./.