بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین لە سەر زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە کەسێک بە ناوی ” ئەبو خولە ” خۆیی بە سەرکردەی گرووپێکی میلیشیایی نوێ ناو بردووە کە لە چەندین هۆزی نوێی سوریا پێک دێت و ئەمریکا هەوڵ دەدات هاوشێوەی هێزەکانی هەسەدە، گرووپێکی میلیشیایی نوێ پێک بێنێت.
سەرچاوەکانی المیادین ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا بۆ پێکەوەبەستنی بنکەی سەربازی نایاسایی تەنەف بە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هەسەدە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕێگای ئەم گرووپە میلیشیاییەوە هەوڵ دەدات.
المیادین ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی هەسەدە 500 ئۆتۆمبێلی سەربازییان لە شاری قامیشلۆوە بەرەو شارەکانی عەکیدات و بەسیرە و هەروەها کێڵگەی نەوتیی عومەر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر گواستووەتەوە و لە نزیک هێڵی تەماس لە گەل سوپای سوریا جێگیریان کردووە./.