بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری پزیشکی ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی ئەوەی میوە ڕێژەیەکی زۆری شەکری تێدایە، زۆرخواردنی دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و هەستیاری پێست، ڕشانەوە و سکچوون.
پسپۆڕانی بواری پزیشکی ڕایانگەیاندووە کە دەبێت خواردنی میوە لە سەدا 15 ی سیستەمی خۆراکی ڕۆژانە بێت و نابێت بە هۆی زۆرخواردنی میوە پێکهاتە خۆراکییەکانی دیکە پشتگوێ بخرێت، لە بەر ئەوەی جەستە پێویستی بە پرۆتین و چەوری و ڤیتامین و پێکهاتە خۆراکییەکامی دیکەش هەیە./.