بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆریای باکور ڕۆژی دووشەممە ئەمریکای بە پێشێلکردنی هەرێمی ئاسمانیی خۆی تۆمەتبار کرد و هۆشدارییدا کە سەرەڕای دان بە خۆداگرتن، بەڵام فڕۆکە سیخوڕییەکانی ئەمریکا تێکدەشکێندرێن.
یەکێک لە وتەبێژانی وەزارەتی بەرگری کۆریای باکور ڕایگەیاند کە جموجوڵە سەربازییە بەئەنقەستەکانی ئەمریکا، نیمچەدوورگەی کۆریا لە شەڕێکی ناوەکی نزیک دەکاتەوە.
ئەو وتەبێژە ڕایگەیاندووە کە ناردنی ژێردەریایی ناوەکیی ئەمریکا بۆ ناوچەکە تەنیا ئاڵۆزییەکانی زیاد کردووە.
کۆریای باکور بەردەوام سەبارەت بە بەزاندنی هەرێمی ئاسمانیی لە لایەن فڕۆکە سیخوڕییەکانی ئەمریکاوە ناڕەزایەتی دەربڕیوە./.