بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک، گرنگترین هۆکارەکانی ئەم حاڵەتەی بە شێوازی خوارەوە باس کردووە:
1 – دابەزینی ئاستی شەکری ناو خوێن کە گرنگترین هۆکارە و لە شێوازی خواردنی ناتەندرووستەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆ نموونە:
خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدراتی سادە و شەکری سپی و شیرینی.
خواردنی چەند ژەمێکی زۆر لە ڕۆژێکدا.
خواردنی ژەمەکان لە کاتی جیاواز و ناڕێکدا یان لە درەنگانی شەودا.
خواردنی خۆراکی زۆر چەور وەک فاست فوود.
2 – بوونی کێشە لە جومگەی شەویلگە، ئەو جومگەی خوار گوێچکە کە شەویلگەی خوارەوە بە کاسەی سەرەوە دەبەستێتەوە، بوونی هەر کێشەیەک لەو جومگەیەدا لە کاتی جوینی خواردندا ڕەنگە ببێتە هۆی سەرئێشەی پاش نان خواردن.
3 – هەستیاری بە هەندێک خۆراکی دیاریکراو.
4 – کاردانەوە بەرامبەر بە خواردن و خواردنەوەی سارد کە دەبێتە هۆی گرژبوونی خوێنبەرەکانی دەمارەکانی ڕووخسار.
شێوازەکانی چارەسەر:
1 – وازهێنان لە خوی هەڵە و ناتەندرووستەکان لە خواردندا وەک دواخستنی ژەمی بەیانی.
2 – وازهێنان لە خواردنی بڕێکی زۆر لە خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدراتی سادە بە سەریەکەوە و بە بەردەوامی.
3 – خواردن لە درەنگانی شەودا.
4 – کەمکردنەوە یان نەخواردنی ساردەمەنی و خواردنەوەی سارد.
5 – سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکەی و پێدانی ڕێنمایی و چارەسەری گونجاو./.