بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داود شەهاب لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العالم ڕایگەیاند: دوژمن پێی وابوو کە ئەم هێرشانە دەبێتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵک و هەڵوەشانەوەی خۆڕاگریی جنین بەڵام ئەمە ڕووی نەدا.
ناوبراو وتی: دوژمنی زایۆنیستی سیاسەتی ئەرزە سووتاوەکە جێبەجێ دەکات و هەوڵ دەدات بیر و هزری فەڵەستینییەکان پاک بکاتەوە تا کاتێک کەسێکی فەڵەستینی بۆ خانووەکەی دەگەڕێتەوە، تەنیا وێرانی ببینێت.
بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی وتی: بەهێزکردنی کەرتی خۆرئاوا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕیزی سیاسەتە گرنگەکانی لایەنەکانی فەڵەستینیدایە.
داود شەهاب وتی: سەرەڕای زۆربوونی گوشارەکان و گەمارۆی سەپێندراو، دەتوانین بگەینە دەسکەوتەکان و جنین کۆتایی کارەکەش نابێت.
ناوبراو وتی: داگیرکارانی زایۆنیست لە چەندین قۆناغدا خۆڕاگرییان تاقیکردووەتەوە و دوژمن تا ئێستا دەستی بە تەواوی کەمپی جنین نەگەیشتووە و هێزەکانی ئەو ڕژێمە بە هۆی ئیرادە و بەردەوامبوونی خۆڕاگری، هەست بە بێهیوایی دەکەن./.