بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکانی عێراق کە ڕۆژی یەک شەممە 9 ی تەمموزی 2023 بڵاو کرایەوە، هاتووە کە کێشەی کارەبا و دابەزینی ڕێژەی وەبەرهێنانی لەم وەرزە گەرمەدا گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر هاووڵاتیان.
لە بەیاننامەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا هاتووە کە داوا لە حکومەت دەکرێت لە ڕێگای پەیوەندییەکانی وەزارەتی دەرەوە بە لایەنی ئەمریکییەوە، بۆ ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق و بە سیاسی نەکردنی ئەم دۆسیەیە کە کاریگەریی لە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵک هەیە، گوشار لە سەر حکومەتی واشنتن دابنێت.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە کە وەزارەتەکەی پارەی قەرزی هەناردەی گازی ئێرانی ڕادەستی بانکی بازرگانیی عێراق کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا ڕێگرە لە دانەوەی ئەو پارەیە بە ئێران و ڕێکەوتنێک هەیە کە کاڵا و پێداویستییە مرۆییەکانی وەک دەرمان ڕادەستی ئەم وڵاتە بکرێت./.