بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ئاماژەی بە 12 سوودی تەندرووستیی خواردنی هەنجیر داوە کە بریتین لە:
1 – چارەسەری قەبزی و پاککردنەوەی ڕیخۆڵەکان لە مادە ژەهراوییەکان و چالاککردنی کۆئەندامی هەرس و جگەر.
2 – نەهێشتنی بۆنی ناوخۆشی ناو دەم و خێرا چاکبوونەوەی برینی ناو دەم.
3 – پاراستنی تەندرووستی دڵ، لە گەڵ ڕێگریکردن لە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان.
4 – یارمەتیدانی توانەوەی بەردی گورچیلە و میزەڵدان.
5 – یارمەتیدانی کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی فشاری خوێن دەدات لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، لە گەڵ دابەزاندنی چەورییە سیانییەکان و کۆلیسترۆڵی خەراپ لە خوێندا.
6 – بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە مادەی کارۆتین کە دژی خانە شێرپەنجەییەکان کار دەکات و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەیان دەکات.
7 – خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرمبوونەوەی ئێسک لە کەسانی بەساڵاچوو.
8 – چارەسەرکردنی کەمی مادەی ئاسن و کەمخوێنی.
9 – پاراستنی تەندرووستی پێست و گەشبوونەوەی و نەهێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکە و لاوازیی ڕووخسار.
10 – بەهێزکردنی مووەکانی قژ و پاراستنی لە سپیبوون و هەڵوەرینی قژ.
11 – میوەیەکی زۆر باشە بۆ نەخۆشی شەکرە بە مەرجێک ڕۆژانە سێ بۆ چوار دەنکی لێ بخورێت، هەروەها بە وشککراوی یەک دانە زیاتر نەخورێت.
12 – بە وشککراوی بۆ زیادکردنی کێش زۆر باشە لە حاڵەتی لاوازی و کەمی کێش، بە تەڕیش لە کاتی ڕێجیم کردن بە مەرجێک ڕۆژانە تەنیا دوو بۆ سێ دەنکی لێ بخورێت./.