بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی زوو نووستن دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین کە هەمووی بیر و بۆچوونی پسپۆڕان و شارەزایانی بواری تەندرووستییە.
شەوان زوو نووستن هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە، لە بەر ئەوەی کە بەیانی زوو نان دەخورێت و کەمتر هەست بە برسێتی دەکرێت.
زوو نووستن هۆکارە بۆ چالاکبوونی جەستە و مێشک، بەیانیان کەسەکە زوو بە خەبەر دەبێت و چالاکی وەرزشی ئەنجام دەدات کە یارمەتیدەرە بۆ چالاکبوونی جەستە و مێشک و تەرکیزی زیاتر دەبێت و دەتوانێت ئیش و کارەکانی ڕۆژانەی باشتر جێبەجێ بکات.
بەدەر لە سوودە جەستەییەکان، سوودی دەروونیی دەبێت و کەسەکە هەست بە ئارامی دەروونی و بە باشی بەڕێوەچوونی کارەکانی دەکات، بەمەش دڵنیایی زیاتر دەبێت و زیاتر متمانەی بە خۆی دەبێت، بەدەر لەوەش ئەگەری هەیە توانای داهێنانی زیاتر بێت بەوەی کاتێکی زیاتری هەیە بۆ بیرکردنەوە لە خولیا و هیواکانی./.