بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سولەیمان بەشارەت لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی العالم وتی: هاوکێشەکان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرەو گۆڕانکاری دەڕۆن، ئێستا باس لە هاوکێشەی نوێ دەکرێت کە بە گشتی لە گەڵ ڕابردوو جیاوازیی هەیە، شارەکانی کەرتی خۆرئاوا وەک یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو نین کە ڕژێمی زایۆنیستی دەیتوانی بە بێ هیچ نیگەرانییەک بێتە ئەم شارانەوە و ڕوبەڕوی هیچ خۆڕاگرییەک لە لایەن فەڵەستینییەکانەوە نەبێتەوە.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا بەربەستی ڕاستەقینە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت درووستکردنی شارۆچکەی نوێ لە کەرتی خۆرئاوا بە چاو دەبینرێت.
ئەو شارەزا فەڵەستینییە وتی: خۆڕاگری بەراورد بە ڕابردوو لە کەرتی خۆرئاوا گۆڕانکاری زۆری بە سەردا هاتووە، بە واتایەکی دیکە، جیلی نوێی خۆڕاگری دەستی گەیشتووەتە ئامراز و تەکتیکی نوێ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی و لە ئەنجامی ئەمەش زایۆنیستەکان توانای ڕوبەڕوبونەوەی سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی نوێی خۆڕاگرییان لە کەرتی خۆرئاوا نییە.
سولەیمان بەشارەت وتی: شەڕەکەی ئەم دواییەی کەمپی جنین واتایەکی دیکەی بە خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا داوە و دەبینین کە ڕیزەکانی خۆڕاگری و بەکارهێنانی تەکتیکی نوێ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر و زیاتر دەبێت.
ناوبراو وتی: کەرتی خۆرئاوا قووڵایی شەڕ و بەرەی سەرەکی ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستییە لە ئێستا و داهاتووش و گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بە بەکارهێنانی ئەزموونەکانی پێشوو بەرەو داهاتووی یەکلاییکردنەوەی شەڕەکە دەڕۆن.
وتیشی کە ڕژێمی داگیرکار توانای گۆڕینی هاوکێشەی نوێ و ئەوەی کە لە کەرتی خۆرئاوادا دەبینرێت، نییە./.