بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نافز عیزام لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی الوطن ی سوریا وتی: لە ساڵانی ڕابردوو زۆر شتێک گۆڕاوە و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پێشکەوتن و خەباتی گەلی فەڵەستین ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە و وا بیر دەکاتەوە کە شەڕی جنین بۆی ئاسان دەبێت و دەتوانێت ئیرادەی دانیشتووانەکەی بشکێنێت و هەر کەس دەبینێت کۆمەڵکوژی بکات.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دەزانێت کە خۆڕاگری بە تایبەت لە ئێستای کەرتی خۆرئاوا خاوەن ئیرادە و بوێرییەکی ڕادەبەدەرە.
عیزام وتی: هێزەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بە سەدان سەرباز و دەیان تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی و پشتیوانی فڕۆکە و کۆپتەری سەربازی چوونە شار و کەمپی جنین و ڕیزی ئامانجەکانی خۆیان ڕاگەیاند بەڵام ئەنجامەکەی تەنیا شکست بوو و هیچ یەک لەو ئامانجانە مسۆگەر نەکرا و بە هۆی خۆڕاگری فەڵەستینییەکانەوە ناچار بوو پاشەکشە بکات.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ئێمە داوای هەڵوێستێکی هاوبەش و یەکگرتوو لە نێوان لایەنەکانی فەڵەستینی دەکەین و پەیوەندییەکانمان لە گەل لایەنەکانی دیکەش برایانە و بەهێزە و بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکاران ئەوەی لە تواناماندا بێت جێبەجێی دەکەین./.