بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەهرام عەینوڵڵاهی و ساڵح حەسناوی وەزیرانی تەندرووستی ئێران و عێراق ڕێکەوتنێکی هاوکارییان لە بواری تەندرووستیدا واژۆ کرد.
ڕێکەوتنەنەکە چەندین بابەتی وەک بەخۆماڵیکردنی پیشەسازی دەرمان، ئاڵوگۆڕی ئەزموونی تەندرووستی و پزیشکی و هاوکاری لە بوارە نێودەوڵەتییەکان لە خۆ دەگرێت.
وەزیری تەندرووستی عێراق بە یاوەری شاندێک ڕۆژی هەینی ڕابردوو گەیشتە ئێران./.