بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاها سەمیعی جێگری بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی پارێزگای کوردستان وتی: لە سێ مانگەی بەهاری ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی 987 ملیۆن و 431 هەزار و 491 دۆلار ترانزێتی کاڵا لە سنورەکانی ئەم پارێزگایەوە ئەنجام دراوە و زۆربەشی جۆرەکانی سووتەمەنی، مادە کانزاییەکان، پاشماوەی کارتۆن، مس، جگەرە، تایەی ئۆتۆمبێل و کەرەستەی دەنگ و ڕەنگ بووە.
ناوبراو وتی: لەم سێ مانگەدا 218 ملیۆن و 540 هەزار و 297 دۆلار جۆرەکانی کاڵا لە ڕێگای سنورەکانی پارێزگای کوردستانەوە هەناردەی دەرەوە کراوە کە لە سەدا 61 ی ئەمەش بەرهەمەکانی کشتووکاڵی و لە سەدا 19 ی بەرهەمەکانی کیمیایی و کانزایی و لە سەدا 20 ی بەرهەمە پیشەسازییەکان بووە.
ئەو بەرپرسەی پارێزگای کوردستان وتی کە هەناردەی ئەم پارێزگایە بۆ وڵاتانی تورکیا، سوریا، عێراق و هیندستانە و لە سێ مانگەی بەهاری ئەمساڵدا 72 ملیۆن و 102 هەزار و 477 دۆلار کاڵا لە سنورەکانی پارێزگای کوردستانەوە هاوردە کراوە./.