بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر وەلایەتی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی جزیرە بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی چین و ڕووسیا وتی: پەیوەندییەکی ستراتیژی لە نێوان ئێران و وڵاتانی چین و ڕووسیا بەرە بەرە دەچێتە پێشەوە.
ناوبراو پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیای بە ستراتیژی ناو برد و وتی کە ناکۆکییەکان لە سەر هەندێک دۆسیە کاریگەریی لە سەر ئەم پەیوەندییە ستراتیژییە نابێت.
وەلایەتی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان وتی: هیوادارین کە بەرپرسانی کۆماری ئازەربایجان لە قووڵایی پەیوەندی برایانە لە گەڵ ئێران تێبگەن و ئەوە قبووڵ نەکەن کە ئاڵۆزی بە سەر هەر دوو وڵاتدا بسەپێندرێت./.