جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

لە ئاوەدانکردنەوەی سوریا گرنگی بە وڵاتانی دۆست دەدرێت / پەیوەندییەکانی ئێران و سوریا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلامە

جام کوردی – باڵیۆزی سوریا لە تاران وتی: وڵاتێک کە لە گەڵ خەڵکی سوریا لە بەرامبەر تیرۆریستان لە دە ساڵی ڕابردوو ڕاوەستاوە، لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەش جێی گرنگی دەبێت و سیاسەتی ئێمە پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لە گەڵ وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان.

ته‌مموز 2, 2023
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” شەفیق دەیوب “ لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ” العالم ” و لە بەرنامەی ” من طهران ” سەبارەت بە چەندین بابەتی تایبەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ناوخۆی سوریا و هەروەها ناوچەکە بۆچوونی خۆیی ڕاگەیاند.

دەقی ئەو وتووێژە لە درێژەدا هاتووە:

ڕاستییەکانی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و ئێران و داهاتووەکەی بە تایبەت لە پاش سەردانەکەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیمەشق چۆن دەبینن؟

سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سوریا خاڵێکی وەرچەرخان لە پەیوەندییە ستراتیژی و مێژووییەکەی نێوان هەر دوو وڵات بووە و لاپەڕەیەکی نوێی لە هاوکاری هاوبەش لە زۆر بواری وەک ئابوری، بازرگانی، زانستی، گەشتیاری و وەبەرهێنان کردووەتەوە.

ئەم سەردانە هەروەها بەستێنی هاوکارییەکانی هەر دوو وڵاتی بۆ قۆناغی پاش شکستی تیرۆریزم لە سوریا و دەستپێکردنەوەی قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و نەهێشتنی ئاسەواری کاولکاری تیرۆر دابین کردووە.

سەردانەکەی بەڕێز ڕەئیسی لە هەلومەرجێکدا بوو کە ناوچەکە لە ماوەی هەفتەکان و مانگەکانی ڕابردوو کەشێکی زۆر ئەرێنیی بە خۆوە بینی.

بێگومان ئەم سەردانە جەختکردنەوەی هەر دوو وڵات لە سەر پێشوازیکردن لەم گۆڕانکارییانە بووە و بەشار ئەسەد و سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە گرنگییەوە باسی ئەم گۆڕانکارییانەیان کرد، ئەو گۆڕانکارییانەی کە هیوادارین کاریگەری ئەرێنی لە سەر ناوچەکە و گەلانی دابنێت.

گرنگترینی ئەو ڕێکەوتنانەی کە لە میانەی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سوریا واژۆ کران، چی بوون؟

بێگومان ئەم سەردانە بەستێنی هاوکاری بەربڵاو و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی لە زۆر بواردا دابین کرد، وەک چۆن کە پێشتریش ئاماژەم پێدا، پەیوەندییەکانی ئێمە ستراتیژی و مێژووییە بەڵام لەم قۆناغەدا ڕووی لە گەشەسەندنی زیاتر کردووە و بەستێنی نوێ بۆ هاوکاری هەر دوو لا دابین کراوە.

لە ڕابردوودا ئەم پەیوەندییانە بە شێوازی سەرەکی لە سەر هاوکاری و هاوئاهەنگی سیاسی و ڕاوێژی هەر دوو لا لە پرسە گرنگەکاندا بووە و پاش شەڕی تیرۆریستان لە دژی سوریا، ئەم پەیوەندییانە گەشەی زیاتری سەندووە و لە بواری ئەمنی و بەرگریش گەیشتە لوتکە.

ئێستا بە نزیکبوونەوە لە کۆتایی شەڕی دژ بە تیرۆریستان و بە دەستپێکردنی قۆناغی باشتربوونی دۆخی ناوخۆیی سوریا، دانوستانی هەر دوو لا سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی سوریا و کاولکارییەکانی سەردەمی شەڕی دژ بە تیرۆر دەستیپێکردووە.

لە میانەی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سوریا، چەندین ڕێکەوتن واژۆ کرا کە گرنگترینی ئەوانەش یادداشتی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە پرۆژەی هاوکاری ستراتیژی و درێژخایەن و هەروەها 14 ڕێکەوتنی دققۆڵی دیکە لە بوارەکانی ئابوری، نەوت، کشتووکاڵ، پەیوەندییەکان، گەشتیاری و هتد بووە.

هەروەها لە میانەی ئەو سەردانەدا پەیوەندییەکانی ئێران و سوریا لە بوارەکانی ئابوری، بازرگانی، زانستی و تەکنۆلۆژیا پێداچوونەوەی لە سەر کرا و جەخت لە سەر پێویستی زیندووکردنەوەی ئەم پەیوەندییانە و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە هاوبەشەکان کرایەوە.

من جەخت لە سەر ئەوە دەکەمەوە کە هەندێک لە ڕێکەوتنەکان و یادداشتی لێکتێگەیشتنەکان لە میانەی ئەو سەردانە کە دوو مانگی بە سەردا تێپەڕ بووە، چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و هەندێکی دیکە کەوتوونەتە سەر ڕێگای جێبەجێکردنەوە و هەر وڵاتێک بۆ سەرکەوتنی جێبەجێکردنیان لە ئاستی ناوخۆییدا هەوڵ دەدات.

زیاتر لەمەش، پێویستە باسی بابەتێکی گرنگ بکەم، بەڕێز بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەی لە گەڵ بەڕێز ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەبارەت بە ئێران و سوریا بە ڕاشکاوانە و بە ڕوونی قسەی کرد و وتی: ” پەیوەندییەکانی ئێمە لە سەر بنەمای وەفادارییە و ڕیشەی لە نێو دڵاندایە “. من پێم وایە کە ئەم دوو دێڕە بە کورتی، ڕابردوو، ئێستا و داهاتووی ئەم پەیوەندییانە پێناسە دەکات.

ئێمە بە گەشبیننەوە لەم پەیوەندییانە دەڕوانین، سەرەتا بە داهاتووی سوریا و دواتریش بە داهاتووی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران. ئێمە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵ دەدەین و سەرجەم هەوڵەکانمان وەگەڕ دەخەین کە پەیوەندییەکان بە پێی ئامۆژگاری بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵات لە سەرجەم بوارەکان و ئاستەکاندا بە بەهێزی بمێنێتەوە.

ئایا حکومەتی سوریا بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەندێک وڵات، گرنگی بە بابەتی ئاوەدانکردنەوە و ئابوری دەدات؟

ئەو وڵاتەی کە لە گەڵ خەڵکی سوریا و بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان ماوەی 10 ساڵە کە ڕاوەستاوە، لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەش لە گەڵ ئەوان دەبێت و گرنگی زیاتری ئێمە بە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان دەبێت.

ئاماژەم بەوەدا کە بەشار ئەسەد ڕایگەیاندووە پەیوەندییەکانی ئێمە و ئێران لە سەر بنەمای وەفادارییە و بەردەوام لە سەر ئەم بنەمایە دەمێنێتەوە و خەڵکی سوریا وەفادارن و وەڵامی وەفا بە وەفا دەدەنەوە و دەمەوێت بە بابەتێکی گرنگ ئاماژە بدەم کە لە ڕاگەێندراوی کۆتایی سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ سوریا، بڕگەیەکی ئاشکرا هەیە کە باس لە بەردەوامی هاوکارییەکانی نێوان دیمەشق و تاران لە پرسی ئاوەدانکردنەوەی سوریا دەکات و ئەمەش بابەتێکی یەکلاکراوەیە.

هەروەها لە میانەی ئەو سەردانە و چاوپێکەوتنەکاندا، سەبارەت بە هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و وەبەرهێنان لە پرۆژە ستراتیژییەکان لە بوارەکانی وزە، کارەبا، نەوت، غاز و بوارەکانی دیکە دانوستان و ڕێکەوتن کراوە.

لە بواری سیاسی، گرنگترین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە سوریا، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی کە دوایین نموونەشی لە گەڵ سعوودیە بووە و هەروەها بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە شاری جەدە بەشداریکرد کە گەورەترین ڕووداوی سیاسی لەم ماوەیەدا بووە. زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و وڵاتانی عەرەبی، بە دیاریکراوی لە گەڵ سعوودیە، هاوکات لە گەڵ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەو وڵاتە بووە. ئایا بە بۆچوونی ئێوە ئەم گۆڕانکارییانە بە گشتی لە سەرەتاوە پەیوەندییان پێکەوە هەبووە؟

هەڵوەشانەوەی بڕیارەکەی کۆمکاری عەرەبی سەبارەت بە بەشدارینەکردنی سوریا لە کۆبوونەوەکاندا بڕیارێکی درووست و گونجاو بوو. لە هەمان کاتدا ڕووداوی نوێ واتە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و کۆمکاری عەرەبی بووە قۆناغێکی گرنگ. ئەڵبەت لە کاتی بوومەلەرزەکەی سوریا وڵاتانی عەرەبی ویستی هاوکاری خۆیان لە گەڵ دیمەشق پیشاندا.

بەڵام سەبارەت بە پرسیارەکەی ئێوە، بە ڕاشکاوانە دەڵێم کە ڕێکەوتنی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە بە ڕووداوێکی گرنگ و گەورە لە ناوچەکە دانرا و هەروەها گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق و ڕیاز بە هەمان شێوە ڕووداوی گرنگ و گەورە بوون و ئەمەش هەڵە نییە کە بڵێین کۆی گشتی ڕووداوەکانی ناوچەکە پێکەوە پەیوەندییان هەبووە.

هەر کات پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە باش بێت، ئەمە ڕەنگدانەوەی لە سەر دابینکردنی کەشێکی ئارام و جێگیربوونی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە دەبێت و دەرفەتێک بۆ وڵاتان و گەلانی ناوچەکە دابین دەکات تا گرنگی و سرنجی خۆیان بخەنە سەر گەشەسەندن و ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکان و زۆربەی کێشەکانی بەردەم خەڵکانی خۆیان. بەدەر لەمەش، باشتربوونی پەیوەندییەکانی سوریا و وڵاتانی عەرەبی، گەڕانەوەی سوریا بۆ پێگە و ڕۆڵی ئاسایی خۆی لە جیهانی عەرەب و باشتربوونی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتان بە تایبەت لە گەڵ پاشایەتی سعوودیە و زۆربەی وڵاتانی عەرەبیی برادەر، دەتوانێت یارمەتیدەری بەردەوامبوونی ئارامیی ناوچەکە بێت. ئێمە هەموو کات ئەوەمان دووپات کردووەتەوە کە پەیوەندییەکانی سوریا و وڵاتانی عەرەبی لە پێناو خزمەت گەیاندن بە ئامانجی عەرەبی و ئیسلامییە کە گرنگترینی ئەوانەش دۆسیەی فەڵەستینە. پەیوەندییەکانی سوریا و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەدەر لە دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی هەر دوو لا، لە پێناو بەرژوەوەندییەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامیش دەبێت.

من ئاماژە بە وتەکانی بەڕێز بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەی لە گەڵ بەڕێز ڕەئیسی دەدەم کە وتی گەلانی ناوچەکە پێکەوە سوود دەبینن و پێکەوەش زیان دەبینن. گەڕانەوەی سوریا بۆ پێگەی خۆی واتە جیهانی عەرەب، گۆڕانکارییەکی گەورەیە کە ڕەنگدانەوەی لە سەر کەشی ناوچەکە دەبێت و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کەم دەکاتەوە و یارمەتیدەری چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە و کێشەکانی بەردەم دەبێت.

وەک چۆن ئەوەتان لەبیرە، لە ساڵانی دژواری شەڕی سوریا، بەردەوام باس لەوە دەکرا کە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی دیمەشق، چەندین مەرجی هەیە کە گرنگترینی ئەوانەش پچڕانی پەیوەندییەکانە لە گەڵ ئێران، بەڵام ئێستا بە پێچەوانەوە ڕوویداوە، لە بەر ئەوەی کە سوریا پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی باشتر کردووە و ئێرانیش دەستی بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەو وڵاتانە کردووە. ئایا ئەم دوو بابەتەش پەیوەندییان پێکەوە هەیە؟

بەڵێ، پەیوەندییان پێکەوە هەیە و وەک چۆن کە ئاماژەمدا، باشتربوونی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە یارمەتیدەری کەشی ئارام و سەقامگیری ناوچەکە دەبێت و زۆربەی کێشەکان چارەسەر دەکات. لە هەمان کاتدا باشتربوونی پەیوەندییەکانی سوریا لە گەڵ سعوودیە و وڵاتانی عەرەبی و گەڕانەوەی بۆ کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵ و پێگەی عەرەبی و نیشتمانیی سوریا بەهێز دەکات.

ئایا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و تورکیا و ڕۆڵی ئێران، لە داهاتوویەکی نزیکدا شتی نوێ ڕوو دەدات؟ ڕۆڵی ئێران لەم بوارەدا چۆن دەبینن؟

پێم خۆشە دەستخۆشی لە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ زاڵبوون بە سەر کێشە و بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و تورکیا بکەم. لە ئاستانە چەندین کۆبوونەوە بەڕێوە دەچێت کە لە دوو ئاستدایە، ئاستی یەکەم، کۆبوونەوەی ئاساییە کە لە بیستەم کۆبوونەوەی میکانیزمی ئاستانەیە و دووەم کۆبوونەوەش کە زۆر گرنگە لە ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی ئێران، ڕووسیا، سوریا و تورکیا بەڕێوە دەچێت. سەبارەت بەو کۆبوونەوانەی کە لە ڕابردوودا لە نێوان بەرپرسانی باڵای سوریا و تورکیا، لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری یان لە ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوە، بەڕێوەچوو، ئێمە ڕۆڵی ئێران زۆر بە ئەرێنی دەبینین.

داهاتووی پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق چۆن دەبینن؟

بە یارمەتی خودا داهاتوویەکی ڕوون و پڕ دەسکەوت دەبینین، ئەم پەیوەندییانە بە سەر زۆربەی کێشە و بەربەستەکاندا زاڵ دەبێت و بەردەوام دەبێت. ئێمە سەرجەم هەوڵەکان لە گەڵ برایانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستن و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان بەکار دێنین، لە بەر ئەوەی کە لەو بڕوایەداین ئەم پەیوەندییانە نەک تەنیا بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات دابین دەکات بەڵکوو لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامیش دەبێت./.

 

Previous Post

کوشتنی ڕەشپێستەکان و موسڵمانان لە فەرەنسای ڕەگەزپەرست

Next Post

بیست و شەشەمین هەفتەی بەردەوامی خۆپێشاندانەکانی دژ بە نتانیاهۆ لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
بیست و شەشەمین هەفتەی بەردەوامی خۆپێشاندانەکانی دژ بە نتانیاهۆ لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین

بیست و شەشەمین هەفتەی بەردەوامی خۆپێشاندانەکانی دژ بە نتانیاهۆ لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020