بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە کە لە مانگی حوزەیرانی 2023 و لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە 100 ملیۆن و 59 هەزار و 52 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە کراوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە داهاتی ئەو بڕە نەوتە، 7 ملیار و 115 ملیۆن دۆلار بووە و بە تێکڕای هەر بەرمیلێک نەوت بە 71 دۆلار و 11 سەنت فرۆشراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و ناوەڕاستی ئەم وڵاتە بڕی 98 ملیۆن و 725 هەزار و 620 بەرمیل بۆ دەرەوە و 299 هەزار و 455 بەرمیل نەوت ڕەوانەی ئەردەن کراوە و یەک ملیۆن و 33 هەزار و 987 بەرمیلیش ڕۆژانە لە کێڵگەی نەوتی گیارە هەناردە کراوە.
تێکڕای هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ڕابردوو، ڕۆژانە 3 ملیۆن و 335 هەزار بەرمیل بووە./.