بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس وتی کە بەردەوامبوونی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سوریا، تیرۆریزم و بەردەوامبوونی هێرشە بۆ سەر جیهانی ئیسلام.
ناوبراو وتی: سوریا مافی ئەوەی هەیە کە بە هەموو توانا و ئامرازێکەوە ڕوبەڕوی ئەم دەسدرێژییە ببێتەوە و وڵاتان و لایەنەکانی جیهانی ئیسلامیش پێویستە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم ڕژێمە داگیرکارە و ڕێگری لە دووبارەکردنەوەی کردەوە تیرۆریستییەکانی یەکگرتوو بن./.