بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە سووتانی قورئانی پیرۆز لە لایەن کەسێکەوە و بە موڵەتی فەرمی حکومەتی سوید، وتی: بە توندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە دەوەستینەوە.
ناوبراو وتی کە ڕووداوەکە بۆ موسڵمانان ئازاربەخشە و ناکرێت لە چوارچێوەی یاسادا سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت./.