بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژەمی بەیانی گرنگترین ژەمە خواردنی ڕۆژانەیە، هەر بۆیە پسپۆڕانی بواری تەندرووستی لە سەر خواردنەکانی ئەم ژەمە زۆر ئامۆژگارییان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە بەکارهێنانی چەند خۆراکێک باش نییە. لەوانەش:
گۆشتی ئامادەکراو:
لە بەر ئەوەی کە هۆکارن بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن.
کێک:
لە بەر ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە شەکر و چەورییان تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات و یەک پارچە کێکی گەورە 600 کالۆریی تێدایە.
لەقتونراوەکان:
ئەو خواردنانەی کە لە قتونراون چەوری زیانبەخشیان تێدایە کە مەترسین بۆ تەندرووستی./.