بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پلانی سەردانەکەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ چین، لە ناوخۆی ئەو ڕژێمە ڕوبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆر بووەتەوە. ڕۆژنامەی هائارێتس لە نووسینێکدا ڕایگەیاندووە کە نتانیاهۆ لە گەڵ شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین کۆدەبێتەوە و وێنەیەک لە گەڵ ناوبراو دەگرێت بەڵام دەبێت ئەوەی لەبیر بێت کە سەرۆک کۆماری چین کەسایەتییەکی گەورەیە و بەراورد بەو لە ئاستێکی باڵادایە و پەکین بۆ بەرزکردنەوەی زیاتری پێگەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە تەل ئەبیب نییە.
لە درێژەی ئەو نووسینەدا هاتووە: نتانیاهۆ پێی وایە کە کۆبوونەوەکەی لە گەڵ سەرۆک کۆماری چین، وەک دژایەتییەکی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێت، ئەو بە پێی ساردبوونەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ کۆشکی سپی، بژاردەکانی دیکە دەخاتە ڕوو تا واشنتن پێداچوونەوە بە سەر سیاسەتەکانی لە بەرامبەر ئیسرائیلدا بکات.
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەی ڕۆژنامەی هائارێتسدا هاتووە کە ئەگەرچی چین گەورەترین نەیار و ڕکابەری ئەمریکایە لە شەڕی هەژموونی جیهانی، سەرەڕای ئەمە ئیسرائیل ئەو دەسکەوتە ستراتیژییە چاوەڕوانکراوە نییە کە پەکین بۆ تەواوکردن و پەرەپێدانی ڕۆڵی خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتی، لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە، چاوەڕێی بکات./.