بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ عەبدولمەجید تەبون سەرۆک کۆماری جەزایر، وێڕای پیرۆزبایی جەژی قوربان لە گەڵ و حکومەتی جەزایر، جەختیکردەوە کە پێویستە جیهانی ئیسلام بە شێوازی چالاکانە ڕوبەڕوی هەر هەوڵێکی سووکایەتیکردن و بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز لە لایەن ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەروەها تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ببێتەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی جەختی لە سەر ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی کردەوە و هیوای ئەوەی خواست کە پەیوەندییەکانی ئێران و جەزایر لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی گەشە بستێنێت.
عەبدولمەجید تەبون سەرۆک کۆماری جەزایریش لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە گەل و حکومەتی ئێران کرد و جەختی لە سەر بەرگری لە شووناسی ئیسلامی و پیرۆزییە ئیسلامییەکان و هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە./.