بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە 6 خواردنی لەو جۆرە دەدرێت کە بریتین لە:
1 – قاوە: بەدەر لەوەی تام و بۆنێکی خۆشی هەیە، ئاستی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا دادەبەزێنێت.
2 – خواردنەوەکانی شۆفان: ئەو خۆاردنەوانەی شۆفانیان تێدایە دەوڵەمەند دەبن بە بێتاگڵوکان کە ڕیشاڵیان تێدایە و ڕێگە لە جەستە دەگرن کۆلیسترۆڵ هەڵبمژێت.
3 – چای سەوز و ڕەش: چای سەوز مادەی کاتیکینی تێدایە کە دژە ئۆکسیدە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش، چای ڕەشیش ئاستی کۆلیسترۆڵ کەم دەکاتەوە.
4 – شیری سۆیا: لە جێی کرێم و بەرهەمەکانی شیر کە چەورییان زۆرە، دەتوانێت شیری سۆیا بەکار بهێندرێت بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ یان کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەکەی.
5 – شەربەتە دەوڵەمەندەکان بە دژە ئۆکسید: بە تایبەت ئەوانەی لە جۆرەکانی توو درووست کراون لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسید و ڕیشاڵەکان کە هاوکار دەبن بۆ دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.
6 – شەربەتی تەماتە: مادەی لیکۆپین کە لە تەماتەدا هەیە، کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا کەم دەکاتەوە و ئاستی چەوریش بەرز دەکاتەوە./.