بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوودە تەندرووستییەکانی گێلاس بریتین لە:
هاوسەنگی فشاری خوێن ڕادەگرێت و ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
ڕێگە دەگرێت لە وشکبوونەوەی پێست و جەستە.
سوودێکی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە و نەمانی کۆلیسترۆڵە زیانبەخشەکانی جەستە و چەوری جەستەش کەم دەکاتەوە.
میزەڵدان پاک دەکاتەوە و لە نەخۆشی دەیپارێزێت و بەردی گورچیلە لە ناو دەبات.
ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە و چارەسەری سەرئێشە دەکات.
سوودی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە تووشی نەخۆشی ڕۆماتیزم و گرێی جومگەکان بوون./.