بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا بە پێی ڕۆڵی گوماناوی حکومەتی سوید بۆ ئاژاوەگێڕی و پیلانگێڕی لە دژی ئیسلام و موسڵمانان، ئەو ڕاستییەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە، لە بەر ئەوەی کە بەرپرسانی سوید لە پێشدا دەیانزانی کە تاوانبارەکە بە ناوی سەلوان مۆمیکا چ تاوانێکی گەورە دەکات، هەروەها ئاگادری پیرۆزی و پێگەی باڵای قورئان و جەژنی قوربانی پیرۆزن لە نێو موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی، ئاگاداری ئەوەشن کە دەستبردن بۆ ئەم پیرۆزییانە لە کۆمەڵگای ئیسلامی چ هەستیارییەکی بە دواوە دەبێت، سەرەڕای ئەمەش هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنی توندیان بۆ پاراستنی تاوانبارەکە و ئەنجامدانی ئەو کارە قێزەڤنە گرتەبەر.
شێوازی ئەنجامدانی تاوانەکە پیشان دەدات کە سەلوان مۆمیکا نەخۆشێکی دەروونییە و هەر لایەن و گرووپێک کە ئەمەی وەک بەکرێگیراوێک بەکار هێناوە بە دڵنیاییەوە هەوڵی مسۆگەربوونی ئامانجی مەترسیدارتر دەدات، سوید و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت لەم ڕێگایەوە بەربەست بخەنە بەردەم ڕەوتی بەئیسلامبوونی خەڵک.
هەندێک لەوانەی کە گرنگی بە ئامانجە ڕاستەقینەکانی وەها تاوانێک نادەن، داوای دادگاییکردن و سزادانی ئەم تاوانبارەیان کردووە، بۆ ئەوەی کە کەسێکی دیکە لە داهاتوودا توانای دووبارەکردنەوەی نەبێت. بەڵام ئەم شێوازە نابێتە هۆی ڕێگری لە تاوانی وەها. کەسانی وەها لە جیهاندا ژمارەیان کەم نییە و زۆربەیان نەخۆشی دەروونی و هەوڵی دەستخستنی ناوبانگ و پارە دەدەن. ئەوان هەڵگری بیر و هزری توندڕۆیانە و ڕەگەزپەرستانەن. تەنیا ئەوەندەیان پێویستە کە پۆلیس ڕێوشوێنی گونجاویان بۆ دابین بکات تا گەورەترین و قێزەڤنترین تاوان لە دژی مرۆڤایەتی و لایەنگرانی ئائینەکانی دیکە بکەن. بەرپرسانی سوید کە بەردەوام بانگەشەی ئازادی ڕادەربڕین دەکەن تا کەلتوری لاوازی خۆیان بە سەر لایەنەکانی دیکەدا بسەپێنن و لەوەش زیاتر، ئامانجە ناپاکانەکەی خۆیان مسۆگەر بکەن، لە ڕیزی ئەم کەسانەدان. هەر بۆیە پێویستە سەرچاوە و ئەو لایەنانەی کە ئەو کەسانە بۆ مسۆگەرکردنی ئامانجەکان و جێبەجێکردنی پیلانەکانیان بەکرێ دەگرن، کۆنتڕۆڵ بکرێن. یەکێک لەو لایەنانە حکومەتی سویدە کە ئازادی ڕادەربڕینی کردووەتە ئامرازی سەپاندنی کەلتور و بنەما لاوازەکانی خۆی.
ڕوبەڕوبونەوەی ئەمەش تەنیا لە ڕێگای گوشاری جیدی و هەنگاوی یەکگرتووی وڵاتانی ئیسلامییەوە دەبێت. دەبێت هاوردەی کاڵای سویدی ڕابگیرێت و وڵاتانی ئیسلامی باڵیۆزەکانیان لەو وڵاتە بکشێننەوە و باڵیۆزەکانی سویدیش دەربکەن. تەنیا لە هەلومەرجێکی وەهادا سوید واز لە بەکارهێنانی ئازادی ڕادەربڕین بۆ جێبەجێکردنی پیلانگێڕییەکانی دژ بە ئیسلام و موسڵمانان دێنێت.
سوید لە کاتێکدا موڵەتی سووکایەتیکردنی بە قورئانی پیرۆز داوە کە لە هەر ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ڕەگەزپەرستی، هاوڕەگەزبازی، ڕەخنەگرانی هۆلۆکۆست و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کاردانەوەی توندی دەبێت و ڕێگری دەکات.
بە وردبوونەوە لە ئامانجەکانی پشتەوەی تاوانەکەی سوید، لاپەڕەی شاراوەی زۆرمان بۆ ڕوون دەبێتەوە، هەروەها بەوەش دەگەین کە حکومەتی سوید بۆ هێندە گرنگی بە کەسانی وەها و تاوانباران و نەخۆشانی دەروونی دەدات.
حکومەتی سوید ئەمجارە بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەی، کەسێکی مەسیحی عێراقیی هەڵبژارد، لە کاتێکدا کە مەسیحییەکان لە عێراق و هەر وڵاتێکی دیکە پەیوەندییان بە وەها تاوانێکەوە نییە و سوید و لایەنەکانی پشتەوەی تاوانەکەی ستۆکهۆڵم هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕی تائیفی و ئائینی لە نێوان پێکهاتەکانی وڵاتێکی وەک عێراق دەدەن، ئەو شەڕەی کە ساڵی 2014 ئەمریکا لە ڕێگای داعشەوە لە سوریا و عێراق دەستیپێکرد و بە هەوڵی عێراقییەکان و هاوکاری وڵاتێکی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران شکستی هێنا.
کاردانەوەی موسڵمانان دەبێت بەهێز و کاریگەر بێت، لە هەنگاوی یەکەمدا دەبێت کاڵا و بەرهەمەکانی سوید وەک ئەو وڵاتەی کە سووکایەتیی بە قورئانی پیرۆز کردووە، بایکۆت بکرێت و هاوکاری لە گەڵ کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە ڕابگیرێت. پاشان دەبێت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا تۆمار بکرێت. دەبێت موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی یەک هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت تا زیاترین کاریگەریی هەبێت. ڕۆژئاوا کاتێک پاشەکشە دەکات کە بەرژەوەندییەکانی لە مەترسیدا بێت. بەمەش موسڵمانان پەیامێکی بەهێز دەدەنە ڕژێمی زایۆنیستی بەو ناوەڕۆکەی کە لە بەرامبەر هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بێدەنگ نابن./.