بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆرێک لە مادە خۆراکییەکان بەوە ناسراون کە یارمەتیدەری چالاککردن و پاراستنی جگەرن، وەک: ترێ، بلوبێری، ماسی، زەیتی زەیتون، برۆکلی و چەوەندەر.
جگەر ئەندامێکی گرنگە و ئەرکی سەرەکی هەیە و پێشنیار دەکرێت ئەوەی لە توانادا بێت بۆ پاراستنی ئەنجام بدرێت، ئەو خۆراکانەی کە ئاماژەیان پێدرا کاریگەری سوودبەخشیان لە سەر جگەر نیشانداوە، ئەو سوودانەش بریتین لە:
کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی جگەر.
پاراستنی لە شێرپەنجە.
بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنزیمەکانی دژە ئۆکسێنەر و پاککردنەوەی ژەهر و پاراستن لە ژەهرە زیانبەخشەکان.
باشترکردنی چالاکی جگەر./.