بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە میانەی وتارێکی لە گردبوونەوەی هۆزەکانی سەید دەخیل لە پارێزگای زیقار وتی کە هەندێک بە هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش هەوڵی ڕووخاندنی عێراقیان دەدا بەڵام فەتواکەی مەرجەعیەتی باڵا ئەم پیلانەی پووچەڵ کردەوە.
ناوبراو وتی: ئەو فەتوایە گەیشتە پێکهێنانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و بیری تائیفی ڕەتکرایەوە و هاوئاهەنگییەکی زۆر باش لە نێوان هێزە چەکدارەکانی عێراق هاتە پێشەوە.
عامری سەبارەت بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وتی کە ئێران خوێنێکی زۆری بۆ پاراستنی عێراق بەخشی و ڕۆڵی گەورەی لە پاراستنی وڵاتی ئێمەدا هەبووە و لە سەروی هەمووانیشەوە گیانفیدایی شەهید حاجی قاسم سولێمانی بووە./.