بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز وێڕای ئیدانەکردنی ئەو تاوانە تیرۆریستییە وتی کە ئەم کردەوە بەئەنقەستە بە ئامانجی هاندانی هەست و سۆزی موسڵمانان و تەنانەت لایەنگرانی ئائینەکانی دیکە کراوە.
ناوبراو وتی: سووتاندنی قورئان کردەوە و تاوانێکی تیرۆریستییە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرجەم ئائین و مەزهەبەکان و یاسا و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان، ڕێزگرتنیان لە ئائین و بیر و ڕای خەڵک بە پێویست ناو بردووە، وێڕای ئەوەی کە ئائین بە بنەمایەک بۆ پێشکەوتنی گەلان دادەنرێت و ئەستوونێکە بۆ پاراستنی سەقامگیری کۆمەڵگاکان.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وتی: ئێمە هیوای جیدیمان هەیە کە عاقڵمەندەکانی جیهان هەنگاوی بەرپرسیارانە لە بەرامبەر ئەم جۆرە لە تیرۆریزم کە بە پاساوی بێ بنەما دەکرێت، بگرنە بەر.
فالح فەیاز وتی کە هەندێک کەس بۆ ئامانجی تایبەت کردەوەی تیرۆریستی وەها دەکەن و ئەمەش پێویستی بە ووشیاری کۆمەڵگاکانی ئیسلامییە./.