بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵای لوبناندا بە توندی ئیدانەی بێڕێزیکردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز کراوە.
حزبوڵڵا جەختیکردووەتەوە کە بەرپرسانی سوید لەو تاوانەدا هاوبەشن لە بەر ئەوەی کە موڵەتی وەها تاوانێکیان بە ئەنجامدەرەکەی داوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ناتوانین لە بەرامبەر دووبارەکردنەوەی بەئەنقەستی بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز لە سود و وڵاتانی دیکەی ئەورووپی بێدەنگ بین و حکومەتی سوید دەبێت لە جێی خۆحەشاردان لە پشت درووشمەکانی ئازادی ڕادەربڕین و درووشمەکانی بریقەداری دیە، ڕێگری لەم بێڕێزییە بکات.
حزبوڵڵای لوبنان داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کردووە کە بۆ ڕێگری لەم هەنگاوانانە هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت.
حکومەتی سوید موڵەتی بێڕێزیکردن و سووتاندنی قورئانی لە ڕۆژی جەژنی قوربان دایە هاووڵاتییەکی 37 ساڵە و ئەمەش کاردانەوەی توندی جیهانیی بە دواوە بووە./.