بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە 29 ی حوزەیران بە توندی ئیدانەی بێڕێزیکردنە قورئانی پیرۆزی لە وڵاتی سوید کرد.
ناوبراو وتی: بە وڵاتانی ڕۆژئاوا فێر دەکەین کە سووکایەتیکردن بە موسڵمانان، ئازادی ڕادەربڕین نییە.
ئەردۆغان وتی کە تا کاتێک بە شێوازی جیدی هەوڵی ڕوبەڕوبونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و دوژمنانی ئیسلام نەدرێت، تورکیا کاردانەوەی توندی دەبێت./.