بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە 29 ی حوزەیرانی 2023 لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە سوید، وتی: گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک موسڵمانانی دیکە و ئازادیخوازانی جیهان ئەم سووکایەتیکردنە قبووڵ ناکەن و بە توندی ئیدانەی دەکەن.
ناوبراو وتی کە جیهانی ئیسلام سووکایەتی بە کتێبە ئاسمانییەکان و قورئانی پیرۆز بە توندی ئیدانە دەکەن.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: بە دیمۆکراسی و ئازادی ناوبردنی ئەم هەڵسووکەوتانە، تەنیا و تەنیا هاندەری تیرۆریزم و توندووتیژییە و دووکەڵەکەی زیاتر لە هەر لایەنێک دەچێتە چاوی وڵاتانی ڕۆژئاوا./.