بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەندین پەیامی جیاجیادا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوربانی لە سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند کە هیوادارین بەم بۆنەوە یەکڕیزی موسڵمانانی جیهان و سەربەرزی ئۆممەی ئیسلامی ببینین و هەروەها سەرجەم گەلانی موسڵمان بتوانن لە سایەی ئامۆژەکانی ئائینی ئیسلام، ڕێگای سەربەرزی و گەیشتن بە پێشکەوتن ببڕن و لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکاندا پێگەی شیاوی ئەم ئائینە پڕ لە بەخشندەیی و دڵۆڤانییە بەرزتر بکەنەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە جەژنی قوربان هێمای ڕاستگۆیانەترین بەندەیی خودای گەورە و گرنگیدانە بە فەرمانەکانی و حەزرەتی ئیبراهیم ڕەزای خودای لە سەر بێت، لەم ڕۆژەدا بە شیاوی بووەتە ئاڵاهەڵگری بەخشندەیی لە بەرامبەر خودای گەورە و لەم تاقیکردنەوە خوداییەدا سەربەرزانە هاتە دەرەوە./.