بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێ شەممە 27 ی حوزەیرانی 2023 ناوبراو لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای تەلەفوونەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان کردووە.
بە پێی ئەو ڕاگەێندراوە، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و سودانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان لە یەکتر کردووە و هیوای خێر و بەختەوەرییان بۆ گەلانی ناوچەکەش خواستووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و بەغدا وتووێژیان کردووە و جەختیان لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کردووەتەوە./.