بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العهد سەبارەت بە دانەوەی قەرزەکانی عێراق بە ئێران وتی: قەرزەکانی وەزارەتی کارەبا دەدرێتە بانکێکی عێراقی بەڵام بە هۆی سزا زاڵمانەکانی ئەمریکاوە هەنگاوێک بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە نەنراوە، سەرەڕای ئەمەش ڕێگاچارەی دیکە بۆ ئازادکردنی پارەکانی ئێران بوونی هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دۆسیەی ئاو، جەختیکردەوە کە گەیشتنی ئاو بە باکوری عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە سەدا 80 و وتی: ئێران تووشی قەیرانی کەم ئاوی بووەتەوە و بەشێک لە ڕووبارەکان بە تەواوی وشک بوون و تەنانەت گەیاندنی ئاو بە بەشێک لە ناوچەکان و گوندەکانی ئێران لە ڕێگای تەنکەرەوە دەکرێت.
باڵیۆزی ئێران سەبارەت بە هاوکارییەکانی هەر دوو وڵات لە بواری وزەدا وتی کە عێراق ڕۆژانە 45 ملیۆن مەتری سێجا غازی ئێران بۆ وێستگەکانی هاوردە دەکات.
ئالی سادق وتی: ئێمە هەوڵی کردنەوەی زانکۆکانی ئێران لە عێراق دەدەین، ژمارەیەک لە زانکۆ ئێرانییەکان داواکارییان بۆ کردنەوەی لقەکانیان لە عێراق پێشکەش کردووە بەڵام پرۆسەی پێدانی موڵەتەکان بە خاوی بەڕێوە دەچێت./.