بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەم جەژنە پیشاندەری تەواوبوونی زیارەتی شوێنە پیرۆزەکانە و بەشێکی گرنگ و جیانەکراوی میراتی مەعنەوی دەوڵەمەندی گەلی چەندین نەتەوەی ئێمەیە، گرنگییەکی ئەخلاقی قوڵی هەیە و شایی پتەوبوونی بڕوا و مەعنەوییەت دەپارێزێت.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە جەژنی قوربان ئەوەمان وەبیر دەهێنێتەوە کە بۆنە ئیسلامییەکان بە پێی دادپەروەری، کاری چاکە و گرنگیدان بە خەڵکە.
پوتین جەختی لە سەر ڕۆڵی موسڵمانانی ڕووسیا لە پەرەپێدانی ئاشتی لە نێوان پێکهاتە ئائینی و نەتەوەییەکان و پاراستنی پیرۆزی خێزانەکان کردووەتەوە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە کۆمەڵگای موسڵمانان لە ڕووسیا ڕۆڵێکی گرنگ و داهێنەرانەیان لەم وڵاتەدا هەیە./.