بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆنگرەی گەورەی حەج، ڕێوڕەسمی حەجیان بە بانگهێشتکردنێکی جیهانی بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی مرۆڤەکان و بەستێنی بەرزکردنەوەی مرۆڤەکان لە ڕووی ئەخلاقی و مەعنەوییەوە ناو برد و جەختیانکردەوە کە مەرجی پێویست بۆ کاریگەری جیهانیی حەج، تێگەیشتن و ناسینەوەی درووستی جیهانی ئیسلام و ئۆممەی ئیسلامییە لە ئامۆژەکانی ئەم بۆنە گرنگ و پیرۆزە لە سەر دوو بنەمای یەکڕیزی و مەعنەوییەت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران یەکڕیزی ئۆممەی ئیسلامییان بە واتای وتووێژ، پەیوەندی کرداری و ئایدۆلۆژیایی، پێکەوەبوون و نزیکبوونەوەی هەڵوێستەکان، هاوکاری و پەیوەندی ئابوری وڵاتانی ئیسلامی ناو برد و وتیان: ڕەهەندێکی دیکەی ئەم یەکڕیزییە، وتووێژی زانایانی ئیسلامییە لە سەر بنەمای نیازپاکی و پەیوەندی نزیکی چینی هەڵبژێردراوی وڵاتانی موسڵمانە.
بەڕێزیان سەبارەت بە یەکڕیزی ئیسلامی وەبیریان هێنایەوە کە پێشڕەوانی سیاسی و ڕۆشنبیری وڵاتانی ئیسلامی دەبێت بە هاوئاهەنگی، خۆیان بۆ هەلومەرجی داهاتووی جیهان ئامادە بکەن تا ئۆممەی ئیسلامی پێگەی شیاوی خۆی بە دەست بێنێتەوە و ئەزموونی تاڵی سیاسی و جوگرافیایی پاش شەڕی یەکەمی جیهانی دووبارە نەبێتەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران مەعنەوییەتیان بە یەکێکی دیکە لە دوو بنەما کاریگەرەکانی پەیامی حەج ناو برد کە بە واتای بەرەنگاربوونەوەی بیرۆکە و بانگەوازی ڕۆژئاواییەکانە بۆ ئەخلاق بە بێ ئائین و وتیان: ئەمڕۆ کە یەکڕیزی و پیرۆزییەکانی جیهانی ئیسلام بە هۆی دژایەتی ئەمریکا و جەمسەرەکانی دیکەی ڕەوتی ستەمکاری لە گەڵ لێک تێگەیشتنی موسڵمانان و ئائین و خوداپەرستی جیلی گەنجی ئەم وڵاتانە، زیاتر لە ڕابردوو ڕوبەڕوی دوژمنایەتی بووەتەوە، ئەرکی سەرجەم گەلان و حکومەتە ئیسلامییەکانە، لە بەرامبەر ئەم پیلانە ناپاکانە بوەستن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆتایی پەیامەکەیان بە بۆنەی کۆنگرەی گەورەی حەج، جەختیان لە سەر پتەوکردنی ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی ئیسلام و کاریگەریدانانی ئەم ئیرادەیە لە سەر ژیانی موسڵمانان کردەوە./.