بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گومرکی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە بەهاری ئەمساڵ 35 ملیۆن و 500 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 12 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بەدەر لە نەوتی خاو، مازۆت، نەوتی سپی و بازرگانی جانتایی لە وڵات هەناردە کراوە و 8 ملیۆن و 600 هەزار تەن کاڵاش بە بڕی 14 ملیار دۆلار هاوردە کراوە.
لەم سێ مانگەدا هەناردەی نانەوتی ئێران لە ڕووی کێشەوە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 24.42 بەرزبوونەوەی هەبووە و لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 8.84 دابەزیوە و هاوردەش لە ڕووی کێشەوە لە سەدا یەک و لە ڕووی بەهاوە 5.79 بەرزبوونەوەی هەبووە.
چین بە 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، عێراق بە 2 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار و هیندستان بە 489 ملیۆن دۆلار، پێنج ئامانجی یەکەمی هەناردەی ئێران بوون.
هەروەها لە سێ مانگەی بەهاری ئەمساڵ ئێران زیاترین هاوردەی لەم 5 وڵاتەوە بووە: ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە 4 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار، چین بە 4 ملیار دۆلار، تورکیا بە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، ئەڵمانیا بە 548 ملیۆن دۆلار و هیندستان بە 501 ملیۆن دۆلار.
هەروەها لەم ماوەیەدا 3 ملیۆن و 500 هەزار تەن کاڵا لە ڕێگای ئێرانەوە ترانزێت کراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 7.86 دابەزیوە./.