بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن سەلاح وەرزی کە هەفتەی ڕابردوو وەک سەرۆکی نوێی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئێران هەڵبژێردرا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆیی ڕاگەیاند.
پاش هەڵبژاردنی ناوبراو هەندێک بەڵگە بڵاو کرایەوە کە دەزگا ئەمنییەکان شیاوبوونیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەو پۆستە پەسەند نەکردووە بەڵام ژووری بازرگانی ناوی خستبووە ڕیزی کاندیدەکانەوە.
بەم هۆیەشەوە ناوبراو وازی لە پۆستەکەی هێنا تا پەرلەمانی کەرتی تایبەتی ئێران دوور لە کێشە و ململانێکان بێت./.