بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو توێژینەوەدا هاتووە کە نیوەی هۆکاری تەمەندرێژی و مانەوەی ژاپۆنییەکان بە تەندرووستی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ڕۆژێکدا سێ ژەم دەخۆن، بەشی سەرەکی ژەمەکانیان سەوزەیە.
توێژینەوەکە دەریخستووە کە سێ خواردنی سەرەکی ژاپۆنییەکان بریتییە لە برنج کە بە شێوازێکی تەندرووست ئامادە دەکرێت، لە گەڵ سەوزە و بەرهەمە شیرەمەنییەکان، کە برنج دەخۆن بۆ ئەوەی وزەیان هەبێت، سەوزە دەخۆن وەک سەرچاوەی ڤیتامین، بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەخۆن وەک سەرچاوەی کالسیۆم بۆ ئەوەی کە ددان و ئێسکیان پتەو بێت.
هەروەها دەوترێت ژاپۆنییەکان خۆیان لە بیرکردنەوەی نەرێنی بە دوور دەگرن، زیاتر سرنجیان لە سەر داهاتووە لە بری ئەوەی بە نەرێنی بیربکەنەوە.
لە بەشێکی شێوازی ژیانیان 30 خولەکی ڕۆژانەیان بۆ وەرزشکردن تەرخان دەکەن، ئەمەش وایان لێدەکات کە لانیکەم 10 ساڵ گەنجتر لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان دەربکەون./.