بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شوتی بە شیرینییەکەی هەستی برسێتی دادەبەزێنێت و بڕێکی باشی ئاوی تێدایە کە جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت لە وەرزی هاوین و گەرمادا.
لە سەدا 95 ی شوتی لە ئاو پێکهاتووە و بۆ هەر 100 گرامێک تەنیا 24 کیلۆ کالۆری وزەی تێدایە.
بڕی شەکر تێیدا 6 گرام کەمترە لەو بڕە شەکرەی کە لە مۆزدا هەیە کە 10 گرامە، سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ ڤیتامین و مادە سوودبەخشەکانی جەستە.
گرنگترین سوودەکانی شوتی بۆ جەستە بریتین لە:
بۆ سیستەمی بەرگری جەستە.
ڤیتامین C پێویست بۆ پێست و پاراستنی چاو دابین دەکات.
ڤیتامین A بۆ تەندرووستی مێشک و دەمارەخانەکان دابین دەکات.
ڤیتامین B6 بۆ تەندرووستی خوێن دابین دەکات.
بە هۆی بوونی ئاسنەوە یارمەتیدەرە لە گەڵ ئاو بۆ شۆردنەوەی گورچیلەکان.
بەڵام ئەو کەسانەی کە کێشەی گەدە و هەرسکردنیان هەیە، دەبێت زۆر ئاگادار بن لە زۆر خواردنی شوتی، لە بەر ئەوەی کە لە ڕیشاڵەکاندا مادەیەکی تاڵی تێدایە کە کێشە بۆ گەدە درووست دەکات./.