بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ڕووسیا بابەتێکی ناوخۆییە و پەکین لەو بڕوایەدایە کە ڕووسیا دەتوانێت سەقامگیری نیشتمانیی خۆی بپارێزێت.
ئەو دیپلۆماتکارەی چین ڕایگەیاند کە پەکین لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و گەیشتن بە گەشە و پێشکەوتن پاڵپشتی لە مۆسکۆ دەکات.
ڕاشیگەیاند کە چین لە سەرجەم ئاستەکاندا پەیوەندییەکی نزیکی لە گەڵ ڕووسیا هەیە./.